قەلەم رەنگەكان هۆكارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە

  2018-08-01 14:37      185 جار بینراوە        کۆمێنت

زاناكان لێكۆڵنەوەیان بۆ بەشێك  لەپێنوسە رەنگاو رەنگەكان و ماجیكەكان كردووە، بۆیان دەركەوتووە زۆربەیان ماددەی ژەهراوییان تێدایە پێویستە دایك و باوك منداڵەكانیان دوربخەنەوە لە بەكارهێنانی ئەو كەل و پەلانەی زیانی بۆتەندروستیان هەیە. 
زاناكانی دەزگای " شتیفتونگ فارینتیست" ی ئەڵمانی رایانگەیاند: هەڵسەنگاندنیان بۆ كەلوپەلە خزمەتگوزارییەكان كردووە و دەركووتوە كە پێنوسە رەنگاو رەنگەكان و ماجیكەكان مادەی ژەهراوییان تێدایە، بەپێی رۆژنامەی دیر شبیگل، زاناكانی دەزگای  Stiftung Warentest تاقیكردنەوەیان لەسەر 30جۆری قەلەم كردووە، لەنەنجامدا بۆیان دەركەووتووە  بەكارهێنانیان  دەبێتە هۆی مەترسی  بۆ سەر تەندروستی منداڵ .
ئەوەشیان رونكردەوە، كەوا بەشێك لە قەڵەم رەنگەكان و پێنوسەكان وحبر، ماددەی ژەهراوییان تێدایە، وەك ( هایدرۆكاربۆنات)  كە دەبێتەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە و حەساسیەت(هەستیاریی). 
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر لە منداڵان ئەم پێنوسانە بەكاردێنن، پێویستە دایك و باوك منداڵەكانیان دوربخەنەوە لە بەكارهێنانی ئەو كەل و پەلانەی زیانی بۆتەندروستیان هەیە. 

ئامادەكردنی:  شێنێ عەبدوڵڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو