نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-05-13 16:24      457 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 29:94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌‌‌، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ سنوورداری‌ ژیانی‌ ئاسایی له‌ هه‌ندێك وڵات‌‌و كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی‌ به‌شێك له‌ كارگه‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ مه‌ترسی‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌پۆلی‌ دووه‌می‌ كۆرۆنا ده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ نرخی‌ نه‌وت به‌رده‌وام نه‌بوو له‌و هه‌ڵكشانه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكردبوو.
كاتژمێر 4:22ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 13ی‌ ئایار، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 29:94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 26.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو