راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی محەمەد عەزیز دەكات

  2020-05-14 10:25      248 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی كۆچی دوایی كۆچی دوایی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ محەمەد عەزیز ناسراوبە (حەمە عەزیز)، راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەمالەی كۆچكردوو دەكات. دەقی پرسەنامەكە..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ محەمەد عەزیز ناسراوبە (حەمە عەزیز)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین كە خاوەنی پێنج شەهیدی رێگای رزگاری و ئازادی كوردستانن.
هاوبەشی خەم و پەژارەیانین یەزدانی مەزن سەبووریان بداتەوە و رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شادبێت.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2020-5-13

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو