فراكسیۆنی یەكێتی: بەشداری هیچ دانیشتنێكی پەرلەمان ناكەین

  2020-05-14 13:23      46 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەك ناكەن، تا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشتی سەرجەم فراكسیۆنەكان دەكات.
جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرایكرد ، تا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیەوە بانگهێشتی سەرجەم فراكسیۆنەكان نەكرێت ومیكانیزمی كاركردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان چاكنەكرێت ئەوان ئامادەنین بەشداری هیچ دانیشتنێكی پەرلەمان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی ئەو شەش فراكسیۆنە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی نییە، بەڵكو كێشەكە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە، چونكە پیایانوایە دەستەی سەرۆكایەتی پیشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كرد، جگە لەوەش كاری بەو رێككەوتنە سیاسیەی لە نێوان یەكێتی و پارتی واژۆكرابوولە رابردوودا نەكرد.
ئەمە دوای ئەوە دێت، بریار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرجەم فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەو شەش فراكسیۆنەی پەرلەمانی كوردستان، كە هەفتەی رابردوو بەهۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی  سەرپەرلەمانتاران بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، بریاریاندا تا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە سەرجەم فراكسیۆنەكان بانگهێشتنەكرێن.بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەك نەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو