نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رزبووه‌وه‌

  2020-05-14 14:53      1025 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 30:13 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی‌‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌‌‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ دوو رۆژی‌ رابردوودا له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ ترس له‌ هاتنی‌ شه‌پۆلی‌ دووه‌می‌ كۆرۆنا، هه‌ندێك له‌ به‌هاكه‌ی‌ له‌ده‌ست دا.
كاتژمێر 2:50ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌‌ 14ی‌ ئایار، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 30:13 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 26.54 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو