له‌ عیراق 111 كه‌سی‌ تر توشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-05-14 18:46      127 جار بینراوە        کۆمێنت
ته‌ندروستی‌ عیراق تووشبون 111ی‌ كه‌سی‌ تری‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی‌ ئایار، ‌ 111ی‌ حاڵه‌تی‌ تری‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق تووشبون 111ی‌ كه‌سی‌ تری‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌دوو رۆژی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 200 كه‌سی‌ تر له‌ عیراق تووشی‌ كۆرۆنا بوون، هه‌ر بۆیه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ پێشنیازی‌ كردووه‌ كه‌ جارێكی‌ تر قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ له‌شاره‌كانی‌ عیراق، به‌تایبه‌تی‌ له‌ به‌غدا رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌و پێشهاته‌ ته‌ندروستیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆماركراوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو