كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كات

  2020-05-14 20:51      126 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: سه‌رۆك و سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
‎له‌ (58)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم هه‌میشه‌ له‌پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان و ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی پڕ خه‌بات و سه‌روه‌ری خۆیدا، له‌هه‌ردوو قۆناغی خه‌باتی شاخ و شاردا توانیویه‌تی ڕۆڵی دیارو به‌رچاوی خۆی بگێڕێ و مامۆستایان هه‌میشه‌ پێشه‌نگ بن له‌ پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و په‌روه‌رده‌كردنیان.
ئه‌مڕۆ كه‌ په‌نجاو هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كه‌ینه‌وه‌، وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایان و یه‌كێتییه‌كه‌تان، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی مامۆستایان بێ و به‌رگری له‌داوا ڕه‌واكانیان بكا، هاوكات ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین خزمه‌تی مامۆستایان بكاو مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان دابین بكا و هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ به‌ئامانجی پێشخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی مامۆستایانی پێشه‌نگی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كه‌م و پاڵپشت و پشتیوانی هه‌مووتانم.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو