مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان پیرۆزبایی‌ له‌ مامۆستایان ده‌كات

  2020-05-14 23:34      125 جار بینراوە        کۆمێنت
مێژووی پڕشکۆی یەکێتی مامۆستایان ئەستێرەیەکی گەشە لە ئاسمانی خەباتی پیشەییدا

بەڕێز .. سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی سەربەرز ..

بەبۆنەی یادی (٥٨) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین. مێژووی پڕشکۆی یەکێتی مامۆستایان ئەستێرەیەکی گەشە لە ئاسمانی خەباتی پیشەییدا.

بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی قەیرانی دارایی و تەنگوچەڵەمە جۆراوجۆرەکان، مامۆستایان دەستی میهرەبانی پارێزگاری بوون لە خوێندکاران و بە ئەرکی پەروەردەیی و نیشتمانی هەستاون لەبەرئەوە بە پێویستی دەزانین هەردوو حکومەتی هەرێمی و عیراقی فیدڕاڵی ژیانی ئێوە و فەرمانبەران نەکەنە سوتەمەنی لە بەرداشی ناکۆکیە ئابوری و سیاسیەکانیاندا. 

توێژی مامۆستایان کە توێژێکی فراوانی هەرێمی کوردستانە،  زیانبەرکەوتەی گەورەیە لە دۆخی خراپی موچە و شایستەداراییەکان،  بەداخەوە بەبێ ویستی مامۆستایانی دڵسۆز کاریگەری خراپی داناوە لەسەر متمانەی گشتی بەدۆخی خوێندن و کۆی بابەتەکە وڵات دوچاری بێ متمانەیی دەکات لە پڕۆسەی خوێندن کە خۆی لەخۆیدا ئەمە بەسە بۆ داڕمانی کۆمەڵایەتی .

مامۆستایانی دڵسۆز و بەئەمەکی کوردستان تاوەکو ئێستا شەڕی پارێزگاری لە بەها پەروەردەییەکان دەکەن و ئەرکی ئێمەیە پشتیوان و هاوکارتان بین بەتایبەت لە چارەسەری بەپەلەی کێشەی موچە و وانەبێژی و باشترکردنی گوزەرانی مامۆستایان لەرووی شوێنی نیشتەجێبوونەوە هەروەک هیوادارین بەزوویی کاریگەریە نەرێنیەکانی پەتای جیهانی کۆرۆنا بەسەر پڕۆسەی خوێندنەوە بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەتان بڕەوێتەوە.
شکۆداربێت پیشەی مامۆستا و هەر پیرۆزبێت ئەم یادە گەورەیە

د. میران محمد
ل. مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو