وڵاتێكی ئەوروپی سەركەوتنی بەسەر كۆرۆنا راگەیاند

  2020-05-15 12:23      513 جار بینراوە        کۆمێنت
ليۆبلیانا.. سلۆڤینیا

سلۆڤینیا وەك یەكەك وڵاتی ئەوروپی، سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە تەنیا 7 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆمار كرا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەفەرمی كۆنتڕۆڵكردنی بەسەر كۆرۆنا راگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا رێكارەكانی خۆ پارێزی بەردەوامن و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكانی تەندروستین.
سلۆڤینیا لەناوەڕاستی مانگی ئازار بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندو دەرگای خوێندنگەو فەرمانەكانی داخست و دەستی كرد بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان، بەهۆی ڤایرۆسەكەشەوە تا ئێستا 103 كەس گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 464 كەسیش تووشبوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو