خواردنی شەكر تووشبوون بەم نەخۆشیانە زیاد دەكات

  2018-08-05 13:40      389 جار بینراوە        کۆمێنت

هەندێك لەزانایان باس لەوە دەكەن خواردنی زیاتر لە دوو كەوچك  شەكر رۆژانە ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییەكانی پیربوون و زەهایمەر زیاتر دەكات.
ماڵپەری msn بڵاویكردووەتەوە، زانایانی زانكۆی كۆلۆمبیا تاقیكردنەوەیان لەسەر 2000 كەس كردووە و دەركەوت 400 كەسیان نیشانەكانی نەخۆشی زەهایمەریان تیادا دەركەوتووە ، گەشتن بەو راستییەی كە ئەو كەسانەی زیاتر ئارەزووی خواردەمەنییە سوكەرییەكان دەكەن وەك (شەربەت و میوەكان)  ئەگەری توشبوون بەزەهایمەر زیاتر دەكات بەڕێژەی (27%) جیاواز لەو كەسانەی نایخۆنەوە، ئەم رێژەیەش بەرزدەبێتەوە 54% بۆ ئەو كەسانەی زیاتر ئارەزووی خواردنەوە گازییەكان دەكەن.
زانایان باس لەوەش دەكەن، ئەوكەسانەی  زیاتر لە 30.3 گرام شەكر دەخۆن لەڕۆژێكدا ئەگەری زیاتریان بۆ دروستدەبێت بەنەخۆشی پیربوون،جیاواز لەوانەی كەڕۆژانە لە 5.8 گرام زیاتر بەكاریناهێنن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو