ئەڵمانیا.. هەر كەسێك ئاڵای وڵاتان بسوتێنێ 3 ساڵ زیندانی دەكرێت

  2020-05-15 21:04      152 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەڵمانیا.. سووتاندنی ئاڵای ئیسرائیل

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا هەركەسێك ئاڵای وڵاتانی ئەوروپی یان بەئاشكرا وڵاتێكی بیانی بسوتێنێ 3 ساڵ سزای زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێ.
 لەم بارەیەوە یوهانس فیشەری وتەبێژی سۆسیال دیموكراتەكان ڕایگەیاند سوتاندنی ئاڵای ئیسرائیل لەئەڵمانیا كارێكی نادروستەو ڕێگەی پێنادرێت، ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانی كە درەنگانێكی ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لێوەدرا بۆ ڕێگەگرتنە لەدیاردەی سوتاندنی ئاڵای وڵاتان بەتایبەتی ئاڵای ئیسرائیل.
وتەبێژی سۆسیال دیموكراتەكان ڕوونیكردەوە دەركردنی ئەم یاسایە دوای ئەوە هات كەئاڵای ئیسرائیل چەند جارێك كەوتە بەر سوتاندن. وتیشی سزای زیندانی و مادی هەتا ئێستا سنورداربووە لەسەر ئەوانەی كە سوكایەتیان بەهێماو سونبولەكانی كۆماری فیدرالی ئەڵمانیا كردووە، بەڵام  بۆ لەمەودوا هەمان یاسا ئەوانەش دەگرێتەوە كە سونبولەكانی نیشتیمانی و سەروەری وڵاتانی تری ئەوروپی دەسوتێنن.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو