تورکیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

  2020-05-16 09:07      112 جار بینراوە        کۆمێنت

باڵیۆزخانەی تورکیا لەبەغدا لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند: سبەی یەکشەممە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی وڵاتەکە دەست بە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا دەکەن، دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە راگیرابو. 
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هەنگاوە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیایە، تا قەرەباڵغیی زۆر لەسەر داواکاریی وەرگرتنی ڤیزا دروستنەبێت. 
لەبارەی وەرگرتنی باج، باڵیۆزخانەی تورکیا لەبەغدا باسی لەوەشکردوە، بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر کەسێک وەردەگیرێت، بەڵام تا دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کە ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە راگیراون ناتوانن گەشت ئەنجام بدەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو