هێرشێكى داعش تێكشكێنرا

  2020-05-16 09:27      310 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ عێراق، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش هێرشانكردوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ فه‌وجی پێنج-ی حه‌شدی شه‌عبی له‌قه‌زای مقدادیه‌ی دیاله‌، له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ك و سه‌ربازێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی هێرشێكی داعش له‌ناوچه‌ی مه‌یته‌ی ناحیه‌ی ناوچه‌ی عوزێمی باكوری دیاله‌ و تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، سێ سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.
هاوكات له‌راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا باسی لەوەکردوە، به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر بازگه‌ی شێخ ئیبراهیم له‌قه‌زای دوجه‌یلی باشوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو