ئەمریكا: هێزەكانمان لەئەفغانستان دەكشێنینەوە

  2020-05-16 17:47      84 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئیدارەی كۆشكی سپی پابەندە بەوادەی دیاریكراو بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لەئەفغانستان.
جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو رێكکەوتنەی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان و حكومەتی كابوڵ كراوە، بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی لەئەفغانستان، ئەمریكا پابەند دەبێت بەو وادەیەی دیاریكراوە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لەو وڵاتە.
رەتیشیكردەوە، واشنتۆن هیچ وادەیەكی دیاری كردبێت بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ڕێكکەوتنەكەی لەگەڵ تاڵیبان.
وتەكانی جۆناسان هۆفمان دوای ئەوە هات كە (زاڵمای خەلیلزاد) نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەفغانستان هۆشداریدا لە بەهێزبوونی تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو