رۆحانی: قۆناغی مەترسیمان تێنەپەڕاندووە

  2020-05-16 19:45      92 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایدەكات، تائێستا ئێران قۆناغی مەترسی كۆرۆنای تێنەپەڕاندووەو لەدوای مانگی رەمەزانیش كردنەوەی مەزارگە ئاینییەكانیش تاوتوێدەكەن.
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند: تائێستاش قۆناغی مەترسیان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێنەپەڕاندووەو پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت و هاووڵاتیان بەگشتی كار بۆ بنبڕكردنی تەواوی ڤایرۆسەكە بكەن، وتیشی: تەواوی رێكارە تەندروستییەكان بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدوای مانگی رەمەزانیش جێبەجێ دەكرێن.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای مانگی رەمەزان كردنەوەی مەزارگە ئاینییەكان تاوتوێ دەكەن، بەڵام پێدەچێت ئەنجامدانی پڕۆسەكە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ بێت و پشتبەستوو بەڕێكارە تەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو