چاوش ئۆغلۆ: گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئیدلب بێ ئەنجام بووە

  2020-05-16 21:52      124 جار بینراوە        کۆمێنت
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو هاوتا سورییەكەی بەشار ئەسەد

حكومەتی توركیا ئاشكرایدەكات، گفتوگۆگان بۆ چارەسەری قەیرانی ئیدلب لەگەڵ حكومەتی دیمەشق گەیشتووەتە بنبەست.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: گفتوگۆگان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئیدلب لەگەڵ دیمەشق ئەنجامی نەبووە، چونكە (بەشار ئەسەد) سوورە لەسەر رێگەچارە سەربازییەكان بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانەكانی ئەو وڵاتە.
هۆشداریشی دا لەتوندتربوونی رەوشی سەربازیی لەباكووری سوریاو وتیشی: ئەو رەوشەی ئێستا لە ئیدلب دەگوزەرێت ئەنكەرەی نیگەران كردووە، (١٥) مانگیش تێپەڕدەبێت بەسەر ڕێككەوتنەكەی نێوان (مۆسكۆو ئەنكەرە) تایبەت بەهێوركردنەوەی رەوشی ئیدلب، بەبێ‌ هیچ ئەنجامێك.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو