سلێمانی... 7 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-05-16 23:50      167 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم تووشبوونی 7 كەسی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 7 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە، ئەو حەوت كەسە تەمەنیان (55، 41، 22، 17، 45، 18 ساڵن و یەكێكیشیان تەمەنی 10 ساڵانەو چواریان دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی دیكەش دانیشتووی ناحیەی بازیانن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو