نوێترین زانیاری لەبارەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ

  2020-05-17 14:29      231 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆبوونەوەی لیژنەی رووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆتایی هات، بڕیاردراوە هاتوچۆ لەرۆژانی جەژندا ئاسایی بێت و قەدەغە نەكرێت.
پەیجی فەرمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ، لەدیوانی پارێزگای سلێمانیدا بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامیی سلێمانی كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویست لەبارەی ڕێنمایی و ڕێكارە نوێكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست(PUKNOW)كەوتووە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە كە لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەندرێت و هاتوچۆ ئاسایی بێت.
هەرچەندە پێشتر ئەو پێشنیازە هەبوو، بەڵام لیژنەی ئۆپراسیۆنەكان بڕیاریدا ئەو پێشنیازە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی بڵاونەكاتەوە، تەنها رێنمایی پێویست بڵاوبكەنەوە كە لەرۆژانی جەژندا هاوڵاتیان قەرەباڵغی دروست نەكەن و دوركەونەوە لەماچ و تەوقەكردن و تا بتوانن سەردانی یەكتر نەكەن.
هاوكات بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وەكخۆی دەمێنێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە ، لەماوەی دو رۆژی رابردوودا 13 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو