لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی پەیڕەو دەكرێت

  2020-05-17 15:13      107 جار بینراوە        کۆمێنت
ِشەقامێکی بەغدا لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا، لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تا دوای جەژنی رەمەزان راگەیەندرا.
لێپرسراوانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا، لە رۆژی هەینی داهاتوەوە بۆ ماوەی 8 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی پەیڕەو دەكەن. 
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراقیش رایگەیاندووە، وەزارەتەكەیان پشكنینە مەیدانییەكان لەو ناوچانە زیاد دەكەن، كە حاڵەتی نوێی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، بەشێوەیەك رۆژانە 5 بۆ 6 هەزار پشكنین دەكەن و رەنگە بیگەیەننە 10 هەزار پشكنین لە رۆژێكدا، ئەوەش دوای ئەوەی كەلوپەلی تەندروستی پێویستیان بەدەست دەگات.
ئەمە لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بەرپرسانی عێراق هۆشداریاندا لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بەكۆرۆناو راشیانگەیاند جگە لەنەحۆشخانەكان، رەنگە هۆتێلەكانیش جێگەیان نەمێنێت بۆ شوێنی چەرەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو