فراكسیۆنی یەكێتی سەبارەت بەڕەوشی ئەمنی خانەقین سەردانی دیالەی كرد

  2020-05-17 17:34      106 جار بینراوە        کۆمێنت

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئیدارەی دیالە جەخت لە پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی سنووری خانەقین دەكەنەوە.
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە پەلامارەكانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر گوندەكانی خانەقین سەردانی پارێزگای دیالەی كرد. 
د.جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ پارێزگار و هێزە ئەمنییەكانی دیالە جەختیان كردووەتەوە لە پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان و دانانی میكانیزمێك بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی خانەقین و بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو