ئیسرائیل... باڵیۆزی چین به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌

  2020-05-17 21:43      115 جار بینراوە        کۆمێنت

میدیاكانی ئه‌مریكا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17ی ئایار ئاشكرایانكرد كه‌ (دوو وی) باڵێۆزی چین لەئیسرائیل لەماڵه‌كه‌ی خۆی لەناوچه‌یه‌كی نزیك جۆرشه‌لیم بەمردوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی یو ئێس توده‌ی رۆژی 17ی ئایار بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ریه‌ك لەوه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و پۆلیسی جۆرشه‌لیم جه‌ختیان له‌وه ‌كردووەته‌وه‌ كه‌ دیپلۆماتێكی چین كه‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵه‌ بەمردووی لەماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌.
وته‌بێژێكیش به‌ناوی پۆلیسی جۆرشه‌لیم بەڕۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه:‌ وه‌ك رێوشوێنی ئاسایی پێویست به‌شێك لەپیاوانی پۆلیس لەشوێنی رووداوه‌كه‌ بینراون.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی 12ی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیل لەگه‌شتی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر زاری دوو پزیشكی فریاكه‌وتن ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ده‌شێت دیپلۆماته‌ چینییه‌كه‌ له‌كاتی نووستندا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مردبێت.
دوو وی لەمانگی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵ له‌سه‌ر وه‌ختی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌، ئه‌ویش دوای سێ ساڵ لەكاركردن وه‌ك باڵیۆزی چین لەئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژنامه‌ی زه‌ نیو یۆرك تایمز ئه‌م دیپلۆماته‌ ماوه‌ی 31 ساڵه‌ له‌كاری دیپلۆماتیدایه‌ لەوه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و هاوسه‌رگیری كردووەو خاوه‌نی منداڵێكه‌ كه‌ لەچین ده‌ژین.
به‌پێی زه‌ نیویۆرك تایمز مردنه‌كه‌ی دوای سێ رۆژ له‌ڕه‌خنه‌كانی مایكل پۆمبیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دێت كه‌ له‌ ئیسرائیل لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌خنه‌ی لەچین گرت و چین-ی سه‌رزه‌نشت كرد بەهۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی جۆرشه‌لیم پۆست رۆژی 14ی ئایار له‌سه‌ر زاری دوو وی-یه‌وه‌ هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی چی به‌سه‌رهاتووه‌ نه‌ك چین. 
لەڕاگه‌یاندراوێكی باڵیۆزخانه‌كه‌یدا هاتووه‌: لەئێستادا ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌، به‌ڵام دۆخی ئێستای ئه‌مریكا، چین هۆكاری نییه‌، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له‌سیاسییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ فرسه‌تیان داوه‌ بەڤایرۆسه‌كه‌ وا بێت لەئه‌مریكا.
هه‌رچه‌نده‌ چین ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باش بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لەسه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی و وه‌به‌رهێنان لەپاشه‌كشەدایه‌و ناتوانێت رۆڵ بگێڕێت لەئیسرائیل.
دواهه‌مین رووداویش رۆژی 13ی ئایار بوو كاتێك ئیسرائیل رایگه‌یاند: پاشه‌كشێ بەبه‌شداری كۆمیانیاكه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ هۆنگكۆنگ-ه‌ كه‌ بنیاتی (دیسه‌له‌نه‌یشن سوریك بی) ده‌نێت كه‌ تێچوونه‌كه‌ی 1 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاره‌.
دوو وی دوومین باڵیۆزی چین-ه‌ لەمێژووی ئەو وڵاتە كه‌ لەپۆستی باڵیۆز-دا گیانله‌ده‌ستده‌دات ئه‌ویش دوای (شو هۆوانگ) باڵیۆزی چین لە پیرۆ لەساڵی 1981 دوای 3 ساڵ بەنه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئامادەكردنی: لوقمان غه‌فوور

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو