سلێمانی.. 9 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا

  2020-05-18 00:11      143 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم 9 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاوو دوو ژن و کچ و کوڕێکی گەنجن، یەکێکیان لەگەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوەو شەش لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی رۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: هەشت تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو