عێراق گەنمی زیاتر لەجوتیارانی هەرێم وەردەگرێت

  2020-05-18 18:31      150 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عێراق ڕەزامەندی پیشاندا ئەمساڵ بڕێكی زیاتری گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بە هەمان نرخی ساڵی ڕابردوو وەربگرێت.
ڕەحیم حەمید عەبدولكەریم نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە بەغداد بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی حكومەتی عێراق گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق ئەمساڵ بڕێكی زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت كە بڕەكەی بە ڕێژەی لە سەدا ١٠ لە چاو ساڵی ڕابردوو گەنم زیاتر بێت.
وتیشی، ساڵی ڕابردوو ٣٤٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بڕەكە دەبێتە ٣٩٠ هەزار تۆن، هەروەها ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی نرخی گەنمی وەرگیراو هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو