عێراق بەرزترین رێژەی تووشبوون بەكۆرۆنای تۆمار كرد

  2020-05-18 18:47      133 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 150 كەسی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند  لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3 هەزارو 520 پشكنین ئەنجامدراوەو لەئەنجامدا دەركەوت 150 كەسیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە كە هەر چواریان لەبەغدا بوون.
بەمەش كۆی تووشبوان لەعێراق گەیشتە 3 هەزار و 554 كەس و 2 هەزار و 310 كەسیش چاكبوونەتەوە و 127 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو