وەزارەتی تەندروستی: ١٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-05-18 23:37      384 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٩٨٨) پشكنین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوەو لەئەنجامدا ١٠ تووشبووی نوێ تۆمار كران.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٨٨) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٤٥٩) هەولێر، (٣٠٤) سلێمانی، (٢١١) دهۆك، (١٤) سۆران، دەرەنجام ١٠ تووشبووی نوێ تۆمار كرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (١٠) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو تەمەنیان (٥٨)، (٤٦)، (٤٤)، (٢٥)، (٢٢)، (٢١) ساڵ و (٢) ژن تەمەنیان (٥٤)، (٢٩) ساڵ و كچێك تەمەن (١٦) ساڵ و كوڕێك تەمەن (١٤) ساڵ، یەكێكیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و حەوت لەوان بەركەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیكەی نوێ نیشانەكانی نەخۆشیەكەیان هەیەو و نۆ تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەكەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.
بەمەش كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٤١٤) تووشبووە، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو