قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

  2020-05-19 11:15      777 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2020، لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی  رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی دارستان و پاوانەكان نەكەوتنەوەی ئاگر و رێگریكردنی لەناوچون، پێویستە هاووڵاتییان پابەندی ئەم رێنماییانەبن، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی و باخداری و دارستان و پاوانی سلێمانی ئامادەكراوە.
 كە بریتین لە:
1- دارستانەكان موڵكی گشتین و پاراستنی ئەركی هەموانە.
2- كوردستانەكەمان بەسروشتە سەوزەكەیەوە رەنگینە، با هەمومان پارێزگاری لێ بكەین.
3- دارستان و پاوانەكان هۆكارن بۆ زیادبونی رێژەی ئاوی ژێر زەوی.
4- جێهێشتنی ئاگر و خەڵوزی گەشاوە لەناو دارستان و سەیرانگاكاندا، هۆكارن بۆ رودانی ئاگر كەوتنەوە.
5-  بە ڕواندنی تەنها نەمامێك خزمەتێكی گەورە بەنەوەكانی داهاتو دەكەیت.
6-  خاوێنكردنەوەی شوێنی گەشتیارییت بەڵگەی هۆشیاریتە لەسەر پاراستنی دارستان و پاوانەكان و رێگری كردنتە لەلەناوچون.
7-  ئەگەر تەندروستی باشت دەوێت، پارێزگاری لە دارستانەكان بكە.
8-  كەوتنەوەی ئاگر لە دارستان و پاوانەكاندا واتای لەناوچونی هەمو بەها ژینگەییەكان، بارێگربین لێی.
9-  فڕێدانی جگەرە لە دارستان و پاوانەكان، دەبێتە هۆی ئاگر كەوتنەوە و لەناوچونی دارستانەكان.
10- ژیتگەی كوردستان بەشێكە لە ژینگەی جیهان، پاراستنی ئەركی هەمو لایەكە.
11- زیان گەیاندن بە دارستان و پاوانەكان، روبەڕوی سزای یاساییت دەكاتەوە.
 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو