ترامپ هەڕەشەی بڕینی یارمەتی لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات

  2020-05-19 15:21      92 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

ترامپ رایگەیاند ئەگەر لەماوەی 30 رۆژدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی چاكسازی نەكات، ئەوا ئەو پارەیەی دەیبەخشێتە رێكخراوەكە دەیبڕێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدابڵاویكردەوە ئەگەر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی چاكسازیی گەورە لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا نەكات، ئەوا ئەو پارەیەی بەشێوەیەكی كاتی لەسەر رێكخراوەكە رایگرتووە، دەیكاتە هەمیشەیی و دووبارە چاو بە ئەندامێتییان لەو رێكخراوە دەخشێنێتەوە.
ترامپ لە نامەكەیدا كە بۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ناردوویەتی دەڵێ هەنگاوە هەڵەكانی ئێوە بۆ پەتای كۆرۆنا زۆر لەسەر جیهان كەوت و هەروەها دەبێت بیسەلمێنن كە رێكخراوەكەتان سەربەخۆیە و كاریگەری چینی بەسەرەوە نییە.
 ترامپ پێشی وایە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بوكەڵەیەكە بەدەستی چینەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو