مێركل و ماكرۆن بە 500 ملیار یۆرۆ ئەوروپا دەبووژێننەوە

  2020-05-19 16:06      128 جار بینراوە        کۆمێنت
ماکرۆن و مێرکل

ئەڵمانیاو فەرەنسا بەرنامەیەكی ئابوری هاوبەشیان بەبڕی 500 ملیار یۆرۆ بۆ هەستانەوەی ئەوروپا لەبەر ڕۆشنایی كاریگەرییەكانی پەتای كوفید19 پێشنیاركردووە.
هەر لەدوای ئەم پێشنیارە ئەنگێلامێركلی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای لەیەكێتی ئەوروپا كرد لەپێناوی بوژاندنەوەی ڕەوشی ئابوری ئەوروپا پشتگیری كۆمپانیاكانی ئەوروپی بكەن.
ئەم پرۆژەیە لەكۆنفرەنسێكی ڕۆژنامەنوسیدا دووشەممەی دوێنێ 18 ی ئایاری 2020 هەریەك لەئەنگێلا مێركل و ئیمانوێل ماكرۆن بە ڤیدیۆ سكرین قسەیان لەسەر كردو وەك پرۆژەیەكی هاوبەش ڕایانگەیاند بەدوایدا ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاینی سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشوازییەكی گەرمی لەو پێشنیارە كردوو بەهەنگاوێكی بوێرو گرنگی دایە قەڵەم بەئاراستەی گەشاندنەوەو هەستانەوەی یەكێتی ئەوروپا كە بەهۆی كۆرۆناوە زیانی گەورەی پێگەیوە، لایخۆشییەوە ئۆلاف شولتسی وەزیری دارایی بەئاماژەیەكی گرنگ و زیندووی هاوكاری ئەوروپی وەسفیكرد.
بەپێی زانیارییەكان ئەم بڕە پارەیە لەڕێگەی بەرنامەیەكەوە كە لەبازاڕی سەرمایەدا لەحسابی یەكێتی ئەوروپا كۆدەكرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە تووشی زیان بوون ئەم بەرنامەیە لەبوارەجیاجیاكانی كاردا بەپێی بەرنامەیەكی فراوان لایەنەكانی ئەوروپا بڕیاری لێئەدەن، لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەدا ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرایكرد ئەو هاوكاریانە لەپێش هەموو شتێكەوە بۆ كەرتی تەندروستیە مێركل-یش بە نەخشە ڕێگایەكی ستراتیژی و وەزیری دارایی ئەڵمانیاش بە مژدەیەكی خۆش ناویبرد.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: فوكسی ئەڵمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو