مووچەی خانەنشینی دابەشدەكرێت

  2020-05-20 10:26      807 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە سبەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی بكرێت، بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دێت.
عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی لەلێدوانێكدا  رایگەیاند،  سبەی پێنجشەممە21-5-2020، دەستبەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی دەكرێت، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی خانەنشینانەوە ناتوانرێت لەیەك رۆژدا مووچەی سەرجەم خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بدەن.
ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەگەر  رۆژی شەممە جەژن نەبوو ئەوا بانكەكان كراوە دەبن بۆ ئەوەی مووچەی سەرجەم خانەنشینان بدەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو