لاهور شێخ جەنگی: مام فێری كردووین لەبەرپرسیارێتی نەترسین

  2020-05-20 11:21      157 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی و وەفدی یاوەری، بەناوی سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانا. 
لاهور شێخ جەنگی لەسەردانەكەیدا بۆ سەر مەزاری سەرۆك مام جەلال لە دەباشان نووسیویەتی، مام دڵنیا دەكەینەوە كە یەكێتی خەریكی خۆ رێكخستنەوەیە و هەمووان رێبازەكەی مامیان گرتۆتەبەر لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، 
لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكردووە، رێگەیەكی سەختیان لەبەردەمە، بەڵام مام فێری كردووین هەرگیز لە بەرپرسیارێتی نەترسین و شان بدەینە بەر ئەركی قورس.
لاهور شێخ جەنگی دڵنیایشی داوەتە سەرۆك مام جەلال كە بەردەوام دەبن بۆ بەدیهێنانی هەموو ئاواتەكانی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو