عێراق رازی‌ بوو له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران

  2020-05-20 14:44      319 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی چوار سەد ملیار دینارە

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌بڕی‌ له‌سه‌ر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار، بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ریم.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی‌ هه‌رێم رایگەیاند کە پاش هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی‌ ئایار، حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەینارد.
سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی چوار سەد ملیار دینارە. کە پەنجا و سێ ملیاری کەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو