نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

  2020-05-20 14:55      832 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 35:47 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری‌‌‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌‌‌، له‌درێژه‌ی‌ هه‌ڵكشانی‌ نرخه‌كه‌یدا له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێكاری‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ له‌زۆرێك له‌ وڵاتانی‌ جیهان كه‌ پێشتر به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ رێوشوێنی‌ تووندیان گرتبووه‌به‌ر، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت خاو به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی‌ وه‌كو سعودیه‌‌و كوێت‌و ئیماراته‌وه‌ .
كاتژمێر 2:52ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 20ی‌ ئایار، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 35:47 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ 32.69 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو