ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی كچێكی‌ كردووه‌
گەنجێك لە سلێمانی دەستگیر كرا‌

  2020-05-20 17:01      194 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ گه‌نجه‌كه‌ له‌و ‌كاته‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

گەنجێك له‌سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا كه‌  ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرته‌ی‌ ڤیدیۆ و وێنەی كچێكی‌ كردبوو.
موقەدەم شۆڕش عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی رۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان‌ و خێزان رایگەیاند "تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی (ب.أ.ف) تەمەن (21) ساڵ دەستگیر كرد، پاش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ كچێكی تەمەن (17) ساڵ بەناوی ( د. م. ا ) هەبووە. دوای ئەوەی پەیوەندییەكەیان گەیشتووەتە رادەی چوونە دەرەوەو وێنەگرتن ‌و ناردنی ڤیدیۆ لەدواجاریشدا داوای وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچەكە كردووە و كچەكەش بۆی ناردووە".
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "تاوانبار ئەم هەلەی قۆستۆتەوە و داواكاری تری هەبووە لەسەر كچەكە، لەبەرامبەر رازینەبوونی كچەكەدا تاوانبار وێنە ‌و ڤیدیۆكانی بۆ رازیكردن‌ و هەڕەشە لێكردنی كچەكە بەكارهێناوە بە بەردەوامی، كچەكەش لەترسی ئابڕونەچوونی خۆی‌ و پێنەزانینی كەس‌ و كاری هەوڵی خۆلەناوبردنی داوە، بەڵام لەدواجاردا سەردانی نوسینگەی رۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا. دوای بەدواداچوون ‌و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت‌ و دەست بەسەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆكاندا بگیرێت‌ و رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە".

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی‌ ئافرەتان و خێزان - سلێمانی‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو