ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێم ئاشكراكرا

  2020-05-20 19:40      132 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی‌ ئایار، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندارەکان بەشداربوون و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومه‌ت، ئاماژەی بەوەكرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کرا، کە بڕیارە بەمنزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی، جەخت لەوەکرایەوە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی گشتی بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو