هه‌شت كه‌سی‌ تر له‌ هه‌ولێر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-05-20 22:46      150 جار بینراوە        کۆمێنت
ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌  هه‌رێم كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد كه‌ هه‌شت كه‌سی‌ تر له‌ شاری‌ هه‌ولێر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، یەک ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار کوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان کە هەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە برای  تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٠  ئایار ٢٠٢٠

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو