تەرمی چوار منداڵە خنكاوەكەی قەزای‌ داقوق دۆزرایەوە

  2020-05-21 10:17      182 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای گرتنەوەی ئاوی پرۆژەی داقوق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی چوار منداڵە خنكاوەكە دۆزرانەوە.
دوێنێ‌ چوارشەممە 20-5-2020، خێزانێكی‌ شەش كەسی‌ بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە لە جۆری‌ تاكسی‌ كەوتنە ناو پرۆژەی‌ ئاوی‌ قەزای‌ داقوق لە باشووری‌ كەركوك و لە ئەنجامی‌ ئەو رووداوەدا چوار منداڵی‌ ئەو خێزانە گیانیان لەدەست دا و تەرمەكانیان نەدۆزرایەوە. و دایك و باوكەكەش بەهۆی‌ خراپی‌ باری‌ تەندروستییانەوە رەوانەی‌ نەخۆشخانە كران.
شەوی رابردوو ئیدارەی كەركوك بڕیاری دا كە ئاوی‌ داقوق بگیرێتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئەوەی ئاستی ئاوەكە بە تەواوەتی دابەزی هەر لەنزیك پردەكە تەرمی هەر چوار منداڵەكە دۆزرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو