ئارایشتگایەك لەسلێمانی دادەخرێت

  2020-05-21 11:51      134 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەك دادەخەن.
شاتو حسێن، سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر به ‌لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بە گشتی و بەتایبەت تەندروستییەكان، لیژنەكە ئارایشتگای سویدن لەگەڕەكی شەهیدانی زەرگەتەی شاری سلێمانی دادەخات.
وتیشی: پابەندبون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی، بنەمای كاركردنە لە شارایشتگاكاندا‌، بۆیە پێوستە تەواوی رێنمایەكانی كاركردن لە شوێەكەیاندا جێبەجێ بكەن، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای سویدن دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە، هەروەها شوێنەكەشی ناكرێتەوە تا ئەو كاتەی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن لە شوێنەكەدا جێبەجێ دەكرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو