لاهور شێخ جه‌نگی‌ چاویكه‌وت به‌ ژنه‌راڵ ئێریک هیڵ

  2020-05-21 20:39      172 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی‌ ئایار، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نبشتمانبی‌ كوردستان،‌ چاویكه‌وت بە ژەنەراڵ ئێریک هیڵ، سەرپەرشتیاری یەکە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا، ژەنەراڵ هیڵ پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواری یه‌كێتی، و رۆڵی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی به‌رز نرخاند.
دواتر گفتوگۆیان کرد لەسەر پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی موستەفا کازمی. هەروەها جەخت لەسەر ئەو بنەمایە کرایەوە كه‌ حکومەتی نوێی عێراق بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار و گشتگیر بێت.
دواتریش باس لە بارودۆخی عێراق و سوریا کرا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ و، هەردوولامان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێكخراوی داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە، بەتایبەت کە رێكخراوه‌كه‌ توانیویه‌تی سوود لە كاریگه‌رییه‌كانی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت بۆ رێکخستنەوەی گروپ و شانه‌ تیرۆریستییه‌كانی خۆی.
په‌یوه‌ندار به‌م بابه‌ته‌وە، ژەنەراڵ هیڵ، كار و چالاكییه‌كانی دەزگای دژە تیرۆری به‌ گه‌وره‌ و گرنگ ناوبرد کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بێ وچان و شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا، لە دژی گروپە تیرۆریستیەکان له‌شه‌ڕدان. ژەنەراڵ هیڵ ڕایگەیاند دەزگای دژە تیرۆر لە روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپە تیرۆریستییەکاندا رۆڵێکی کاریگەر و باڵایان هەبووە و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی هێزی هاوپەیمانان ئامادەن بۆ هەموو چالاكییه‌كی هاوبەش لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و هەمیشە پاڵپشتییان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاتر لە عێراق و ناوچەکەدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو