ململانێكانی نێوان ئەمریكاو چینی قووڵتر دەبێتەوە

  2020-05-22 12:23      156 جار بینراوە        کۆمێنت

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ململانێكانی نێوان ئەمریكاو چینی قوڵتر كردووەتەوەو هەردوو وڵات رەخنە و تۆمەتیان ئاراستەی یەكتر دەكەن و هەوڵدەدەن لەڕێی ئاڕاستەكردنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەسەڵات و بەهێزی خۆیان بسەلمێنن، 
چاودێران دەڵێن: لەنێوان ئەو سیاسەتەی چین و ئەمریكا كە دژ بەیەك پەیڕەوی دەكەن، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لەڕەوشێكی هەستیاردایە، چونكە هەردوولا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی رێكخراوەكە دەدەن.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجیهاندا، ئەمریكاو ژمارەیەك وڵاتی دیكە چین تۆمەتبار دەكەن بەشاردنەوەی راستییەكان لەبارەی ڤایرۆسەكەوەو دەڵێن: ئەگەر چین سەرەتا راستییەكانی لەبارەی ڤایرۆسەكەوە ئاشكرا بكردایە، ئەوا دەیانتوانی رێكاری پێویست و خێراتر بگرنەبەر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو