وەزارەتی تەندروستی: 7 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركران

  2020-05-22 23:06      181 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا 7 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.
لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ژنی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، دەشڵێت: تووشبووەكان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی 
٢٢ ئایاری ٢٠٢٠

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو