كازمی و پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهان و كاریگەریییەكانی دابەزینی نرخی نەوت كرد

  2020-05-22 23:48      109 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی نێوان بەغداو واشنتۆن تاووتوێكرا. 
لەپەیوەنییەكی تەلەفۆنیدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەوشی سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێ‌ كردو هەردوولا لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهان و كاریگەری لەسەرنرخی نەوت و لێكەوتەكانی لەسەر ئابووری عیراق و چارەسەری ئەو قەیرانە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسیان لەئامادەكارییەكان كرد بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بنیاتنەرانە لەنێوان هەردوولادا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو