عیراق داوای هاوكاری لەسعودیە دەكات

  2020-05-23 17:21      105 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە عیراق داوای هاوكاری لەسعودیە دەكات. 
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند: ئامانج لەسەردانەكەی بۆ سعودیە هاوكاریكردنی عیراقە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، دەشڵێت: ئەوەش لەڕێی هاندانی كۆمپانیاو دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتی بواری وزەو كشتوكاڵی سعودیەوە كە وەبەرهێنان لەعیراقدا بكەن. 
روونیشیكردەوە، بەغدا پلانی هەیە بۆ هەنگاونان بەئاڕاستەی هێنانەكایەی هاوسەنگی ئابووری و دارایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و كردنەوەی بازاڕەكانی عیراق بەڕووی ئەو وڵاتانەدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو