وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرجەم مەشقە سەربازییەكانمان لەعیراق راگرتووە

  2020-05-23 19:58      129 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرایدەكات، نزیكەی ٨ هەزار سەربازیان لەعیراقدا هەیە.
مایڵز كیكنز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: نزیكەی ٨ هەزار سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەنوێنەرایەتی ٣٠ وڵات كە لەنێویاندا هێزەكانی ئوردن و كوەیت و میسڕو بەحرەین هەیە، لەعیراقدا جێگیر كراون، دەشڵێت: بەهۆی بڵاوبوونەوەو مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مەشقە سەربازییەكانیان لەعیراق راگرتووە.
روونیشیكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا كە لەقائیم و ئەبوغرێب و گەیارە كشاونەتەوە، لەچەند بنكەیەكی سەربازیی لە بەغداو هەولێر جێگیر كراونەتەوە بەمەبەستی مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكان لەداهاتووداو وتیشی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا نزیكەی ٢٠ پەلاماری چەكداریی بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراقدا ئەنجامدراون و زیانی گیانی و ماددیان لێكەوتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو