دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەم جەژنە بكەینە جەژنی ئاشتەوایی و خزمەتی گەلەكەمان بكەین

  2020-05-23 20:53      112 جار بینراوە        کۆمێنت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەت دەكات.
دەقی پەیامەكە...

جەژنی رەمەزان لەهەموومان پیرۆز بێت 
‎هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەتەواوی موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەكەم.
‎ئەم جەژنە پیرۆزە لەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیان پیرۆز دەكەم، داواكارم خوای گەورە رۆژوو تاعەت و عیبادەتی هەموومانی قبوڵ كردبێ و رەحمەتی خۆی بڕژێنێ بەسەرمان.
‎با هەموومان ئەم جەژنە پیرۆزە بكەینە جەژنی ئاشتەوایی نێوانمان و ناكۆكییەكانمان وەلا نێین و بەسەر كێشەكاندا زاڵ بین و خزمەتی كۆمەڵگاكەمان بكەین.
‎دەرباز كۆسرەت رەسول 
‎كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو