هونەرمەندێک واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت

  2018-08-26 13:19      1141 جار بینراوە        کۆمێنت
هونەرمەند شیلان عوسمان

هونەرمەند شیلان عوسمان بە دوو بەرهەمی نوێ كۆتایی بە هونەری گۆرانی وتن دەهێنێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ شیلان عوسمان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایدەگەیەنێت، كە بە دوو بەرهەمی هونەری نوێ كۆتایی بە گۆرانی وتن دەهێنێت.
دەڵێت، گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەی هونەر هیچی پێنەبەخشیوم و بۆتە بارگرانی بۆم، هەروەها لە نووسینەكەیدا، سوپاسی دایكی و هەموو گوێگران و هاوكاران و موزیكژەنان و شاعیران و هاوسەرەكەشی دەكات كە چەندین ساڵە هاوكار و پشتیوانی بوون و داوای لێبوردن لە هەوادارانیشی دەكات كە دوای بڕیاردانێكی قورس واز لە هونەر دەهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو