فرۆشی مۆبایلە كۆنەكان روو لەزیادبوونە

  2018-08-26 17:26      310 جار بینراوە        کۆمێنت
مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠

بەپێی راپۆرتێك دەركەوتووە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی مۆبایلە مۆدیل كۆنەكان دەكڕن، بۆ رزگار بوونیان لەو ئالودەبوونە زۆرەی كە هەیانە بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە.
بەپێی راپۆرتەكە كە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە بەكارهێنەرانی ئەمریكی، رۆژانە نزیكەی سێ سەعات مۆبایلی زیرەك بەكاردەهێنن، ئەمەش كاریگەری نەرێنی دەبێت بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی كە هەیانە بەو پێشكەوتنانە. 
هەربۆیە ئێستا خەڵكی زیاتر روو لەو مۆبایلە ئاسایانە دەكەنەوە، ئەو مۆبایلە مۆدیل كۆنانە كە زارەوەی (تەلەفۆنی گەمژەیان) خراوەتە پاڵ و تەنیا چەند تایبەتمەندییەكی كەمیان تیایە وەك پەیوەندیكردن و نامە ناردن، هەروەها جیاوازییەكی دیكەشیان هەیە لەگەڵ مۆبایلە زیرەكەكان كە ناتوانرێت بەهێڵەكانی ئینتەرنێتەوە ببەسترێن.
بەپێی لیكۆڵینەوەی دەستەی كاونتر پۆینت، ساڵی رابردوو بازاڕی مۆبایلی زیرەك لە2% گەشەیكردبوو، بەڵام لەكۆتایی هەمان ساڵدا بەڕێژەی 5% ئەم بازاڕە پاشەكشەی كرد، لەبەرامبەردا لەماوەی ساڵی 2017 مۆبایلی ئاسایی (عادی) 450 ملیۆنی لێ فرۆشرا، بەمەش رێژەكەی لە 5% بەرزبۆوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو