هونەرمەندێكی كورد كاندیدە بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ستۆكهۆڵم

  2018-08-30 12:57      1141 جار بینراوە        کۆمێنت
هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ لەلایەن پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدەوە كاندیدە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ستۆكهۆڵم.
خانمە هونەرمەندی كورد تارا رەسوڵ لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری سۆسیال دیموكراتی سوید كاندید كراوە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی شاری ستۆكهۆلم كە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكە ڕۆژی (9-9-2018)، لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.
بەوپێیەی ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 15 ساڵە ئەندامێكی چالاكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید بووە، لە ئێستادا یەكێكە لەكاندیدەكانی پارتەكە لە شاری ستۆكهۆڵم و دەستنیشانكراوە بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارەكە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو