مەلا بەختیار

دووڕیانی دوو جەمسەری سەخت، خەریكە ئاسان دەبێت!!

  2018-09-09 23:13      210 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، دووڕیانێكی دوو جەمسەری سەخت لەناو هێزە عیراقی‌و كوردستانی‌و نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان، كەوتە بەردەم یەكێتیی‌و پارتی، هەڵبژاردنی لایەكی جەمسەرەكان، بۆ دروستكردنی كابینەی نوێ‌، باجی قورسی لاكەی تری دەویست.
شەوی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، دەڵاڵەكانی كڕینی ئەندام پەرلەمان‌و گروپی بچوك بچوكی پەرلەمان، هەتا بەیانی پارەیان ڕشتووەو نەخەوتوون! نەفسییەت نزمەكان، نزمی كەسایەتی خۆیان، ئەو شەوە دەفرۆشت! شەپۆل شەپۆل پڕوپاگەندەی لیستی گەورە، سۆسیال مییدیای پڕ دەكردەوە. پڕوپاگەندە تەمومژێكی دژواری دەئاخنییە گوێی سیاسییە ناسیاسییەكان. كورد لەبەردەم دوو ئەگەری سەختدا بوو! هەتا بەیانی فشاری هەڵبژاردنی جەمسەرێك بۆ دژایەتی جەمسەرەكەی تر، لەچۆنێتی پێكهێنانی حكومەت، لەسەر وەفدی دانوستاندنی یەكێتیی و پارتی بوو. هەتا سەعات (4)ی بەیانی، سەدان كۆمێنت‌و دەیان تەلەفۆن و كۆبوونەوە لەدوای كۆبوونەوە، وەفدی دانوستاندنی كوردستانیان كەمەندكێشی بەرژەوەندی جۆراوجۆر دەكرد! بەڵام لەدوا سەرەنجامدا، تروسكاییەكی بیركردنەوەی دووربینانە، رێی هەڵدێری لەوەفدی دانوستاندن گرت. ئەم چەند رۆژەی رابردووش، هەتا (15)ی مانگ كە پەرلەمان دادەنیشێتەوە، دەرەتانێكی مێژوویی بوو، بەشێك لەمەترسییەكان بڕەوێنەوە، سەرەتای رەواندنەوەی مەترسییەكانیش، لەدوێنێ شەوەوە دەركەوت و هەتا دێت، زیاتریش دەبێت!
سەرەنجام: 
خەریكە، جێ‌ گۆڕكێ‌ بەخانەبەندییە سیاسییەكەی جەمسەرەكانی شیعەو سوننە دەكرێ‌، هێزە كوردستانییەكانیش، بەرچاویان رۆشن دەبێ‌. هەتا (12-13)ی ئەم مانگە، ساغبونەی هێزەكان، پێچەوانەی جەمسەربەندی هەفتەی رابوردوو، روودەدات.
چۆن بڕیار دەدراو هێزە كوردستانییەكان چۆن لەهەڵدێرێكی گەورەی سیاسی، لەسەردانی ئەم دواییەی بەغداد رزگارمان بوو؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ رۆژانی ئاییندە هەڵدەگرم.. گرنگە راستییەكان نان‌و پیازی پێ‌ نەخورێ‌ و كەسانی تر خۆیان نەكەنە خاوەنی، بڕیارێكی چارەنوسسازی سیاسی ئەو شەوەی، شەوێكی دەیجووری سیاسی بوو، بەڵام وا خەریكە رووناك دەبێتەوە.. چاوەڕێ‌ بن لەرۆژانی ئاییندە راستییەكان، روندەكەینەوە!

 

وتاری زیاتر









یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      55 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      62 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      118 جار بینراوە





پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      102 جار بینراوە








كابینەی نوێ‌ و كێشە كۆنەكان‬ مەلا بەختیار
2018-12-11 09:36      89 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو