بڵێسە جەبار فەرمان

حکومەتەکەی عەلاویش دژی ھەرێمە

  2020-02-29 20:30      146 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی کۆتا وادەی دەنگدان و نەدانە بەپاڵێوراو عەلاوی بۆ دروستکردنی حکومەتەکەی.
عەلاوی
یەکەم: نەیتوانیوە کۆدەنگی دروستبکات.
دووەم: سەرکەوتوو نەبووە لەدیاریکردنی کاندیدی بێلایەن
سێیەم: پێگەی دەستووری کوردستانی لەبەرچاو نەگرت.
چوارەم: نیازی نییە بەکاتیی سەرۆک حکومەت بێ
پێنجەمین: خۆی بێلایەن نییەو بێلایەنانەش بیرناکاتەوە
شەشەمین: کاندیدەکانی بۆ کابینەکەی کەسانی بێلایەن نین
حەوتەمین: گوتارو دەربڕینی عەلاوی زمانی رەش و سپیە، دۆست و دوژمنە، باش و خراپە، لەعلمی سیاسیدا خاوەن ئەم فکرەیە بەدیکتاتۆرو نەخۆش حساب دەکرێت.
تاكڕەو دیارەو حساب بۆ پەرلەمان ناکات.
بەھوێ ئەو تویتانەی کە لەڕۆژانی رابردوودا کردوویەتی پرسیاری خستۆتە سەر ئەندامانی پەرلامان و بەشێکی زۆری ناڕازی کردووە.
عەلاوی خۆی یەکێک بووە لەوانەی کە لەھەڵبژاردندا خۆی پاڵاوتووەو تەنھا ١١٦ دەنگی بەدەستھێناوە، بەڵام لەنووسینەکانیدا ئەو پەلەمانتارانەی بە بەشەرەفانە دادەنێت کە دەنگ بەکابینەکەی دەدەن ئەوانەی کە بۆچوونی جیاوازی ھەیە بەپێچەوانەکەی .
لەبەرنامەی حکومەتەکەی کە دەبوایا بەڕاوێژ لەگەڵ لیژنە پلانی ستراتیجی و بەدواداچوون بۆ کاروباری حکومەت دابرێژرایا، بەڵام بێ خوێندنەوەی پەرلەمان و لیژنەکانی مەعنی لەناو پەرلەمان بەرنامەی بۆ حکومەتەکەی داڕشت، لەبەرنامەکەیدا ناوی ھەرێمی کوردستانی نەھێناوەو اعتباری بۆ ھەرێم دانەناوە،
ھەروەھا ئەو بەرنامەیەی دایڕشتووە بۆ ماوەی ساڵیک نییەو بۆ دە ساڵەو زۆرتری پێویستە بۆ جێبەجێکردن.
ھەروەھا ھیچ خویندنەوەیەکی بۆ پێکهاتەو کەمینەکان نییە.
ئەم حکومەتەی عەلاوی گەر دەنگیش بھێنێت زۆر ئەستەمە بتوانێت ببێت بەحکومەتی ھەمووان و تەنھا حکومەتێ بەشێکی عیراق دەبێت و دژ بەھەرێم دەبێت.

وتاری زیاتر





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو