شوان كەریم كابان

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا

  2020-03-01 15:03      104 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا ‌و بەهۆی بەرفراوانبوونی ئامادەیی دەزگا میدیاییەكان ‌و زۆربوونی سەتەلایت ‌و رادیۆ ‌و رۆژنامە ‌و بڵاوكراوەكان ‌و ئەمجا ئەوەی ئێستا ناویان ناوە میدیای نوێ ‌و بەر لە ساڵێك پێی دەوترا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ‌و وەك پێویست ناسەقامگیربوونی بارودۆخی سیاسی ‌و ئابووری، هەم لە عیراق هەم لە كوردستان، رۆژانە دەیان بەرنامەی گفتوگۆ ‌و چاوپێكەوتن ‌و دیدار بڵاو دەكرێنەوە، بەشێكیان كەسانێكی تیادا بەشدار دەبن، شارەزای بوارەكەن ‌و ئاگاداری گەشەسەندن ‌و رووداوەكانن ‌و بە وردی ‌و دیقەت ‌و لێزانانەوە راو بۆچوونەكانیان دەردەبڕن ‌و بینەر ‌و گوێگر بە سەرنجەكانیان رازی دەكەن، بە داخیشەوە هەندێ جار كەسانێكی تر بەشدار دەبن، بە ناوی چاودێری سیاسی، شارەزا لە كاروباری فڵانە وڵات، رۆژنامەنووس، هیچ بابەت ‌و زانیارییەكی نوێیان پێ نییە ‌و ناتوانن رستەیەكی بە سوود بدەن بە گوێ بینەر ‌و بیستەردا.
ئێستا ئەم حاڵەتە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو پەتایەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ‌و ئێستا ناونراوە كۆڤید 19، كە كورتكراوەی كۆرۆنا ڤایرۆس 2019ەیە، دووبارە دەبێتەوە ‌و رۆژانە دەیان بەڕێز لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆنەوە دەردەكەون بۆ قسەكردن لەسەر ئەم پەتایە ‌و هەندێكیان پزیشك ‌و پسپۆڕن لە بواری پزیشكی ‌و پزیشكی ڤێترنەریدا، یان بەرپرسی باڵان، بۆ قسەكردن لەسەر ڤایرۆسەكە و خۆپاراستن لێی ‌و ئامادەكارییە پزیشكییەكان ‌و ئەو رێ ‌و شوێنانەی دەگیرێنە بەر یان گیراونەتە بەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە، كە بەدڵنیاییەوە قسەی زانستی ‌و لێزانانەن، یان بڕیاری دامودەزگا جێبەجێ كارەكانن كە پێویستن. بەڵام لەلایەكی تریشەوە، هەندێ بەڕێزی تر دەردەكەون، كە پێویست نییە لەسەر ئەم پەتایە قسە بكەن، یان شارەزاییان نییە، یان كاری ئەوان نییە، یان هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێت ‌و سەر لە بینەران ‌و گوێگران تێك دەدات. ئەمە جگە لەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قسەی سەیر ‌و سەمەرە ‌و بێ سەروبەری زۆر لەسەر ئەم پەتایە بڵاو دەكرێنەوە ‌و هەموو بەڕێزێك قسەی لەسەر دەكات ‌و هەموو بوون بە شارەزا لە بواری كۆرۆنادا.
هەروەها ئەبێ ئاماژە بەوەش بدرێ، جگە لە وتە زانستییە پەتییەكان كە قابیل بەوە نییە گومانیان بخرێتە سەر، هەندێ قسە ‌و گوفتاری پێچەوانە بڵاو دەكرێنەوە، یەكێك دەڵێ ڤایرۆسەكە بە هەوادا بڵاو نابێتەوە، یەكێكی تر دەڵێ بڵاو دەبێتەوە، بەڕێزێك دەڵێ بە گەرما دەمرێ، یەكێكی تر دەڵێ نامرێ، كەسێك دەڵێ ترشی باشە، ئەوی تر دەڵێ خراپە، یەكێ دەڵێ لە باڵندە ‌و ئاژەڵی ماڵییەوە دەگوازرێتەوە، بەڕێزێكی تر دەڵێ ناگوازرێتەوە، حكومەت دەڵێ چوونە شوێنی قەرەباڵغ كەم بكەنەوە یان هەر مەچن، مزگەوتەكان نوێژی جومعە ‌و نوێژی جەماعەتیان تیا دەكرێت. ئازیزێك دەڵێ پاكژكردنەوە باشە، ئەوی تر دەڵێ سوودی نییە.. هتد.
بە داخەوە ئەمەش مان كرد بە سیاسەتەكە، سەرمان لە لێزانەكان تێكداوە و خۆمان كردووە بە شارەزا ‌و لێشی نازانین.

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      42 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      48 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      54 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      78 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      142 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      82 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      112 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      107 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      131 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو